هاوڵاتی: به‌رپرسێكی كورد له كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌مریكیه‌كان سه‌رقاڵی چه‌كداركردنی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به سوننه‌كانن. له ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابون بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به چه‌كدارانی قاعیده
ئه‌و به‌رپرسه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به هاوڵاتی راگه‌یاند كه ئه‌مریكییه‌كان له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك وه‌ك حه‌ویجه و ریاز رێكه‌وتون له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی جبور وهه‌ندێك ئه‌ندامی عه‌شیره‌تی عوبێد كه «مجالس صحوه له‌و ناوچانه دروست بكرێت له لایه‌ن عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه بۆ پشتیوانی ئه‌مریكیه‌كان دژ به چه‌كدارانی قاعیده
وتیشی «ئه‌م كاره ده‌مێكه ده‌ستی پێكردوه به‌ڵام نزیكه‌ی مانگێكه رێكخراون وه تا ئێستا 7000 هه‌زاریان ناونوسكردوه.» هه‌وه‌ها راشیگه‌یاند «ئه‌مریكیه‌كان پشتیوانی ئه‌و كاره ه‌ده‌كه‌ن وه پاره و چه‌كیان پێبه‌خشیون
ئه‌و رایگه‌یاند «كورد له‌م كاره نیگه‌رانه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی سنوریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوچه كوردنشینه‌كان وه‌ك دوبز ببێته مایه‌ی ناكۆكی و ئاشوب له‌سه‌ر هه‌ندێ كێشه وه‌ك زه‌وی و زار
ئه‌نجومه‌نه‌كانی رابون یان «مجالس الصحوه» پرۆژه‌ی ئه‌مریكیه‌كانه بۆ چه‌كداكردنی عه‌شیره‌ته به‌هێزه‌كانی عێراق بۆ شه‌ر دژ به قاعیده وه ئه‌م كاره سه‌ره‌تا له پاریزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێكرد وپاشان له به‌غدا وناچه‌كانی تریش دروستكرا
به‌رپرسانی كورد نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان پرس وراوێژ به‌كه‌س ناكه‌ن كاتێك كارێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ن
قادر عه‌زیز سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ماده‌ی 140 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان هیچ راوێژێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی كورد كردبێت وتی « ئه‌مریكیه‌كان پرسیان نه‌ك به كورد به‌ڵكو به به‌غداش نه‌كردوه
ئه‌و پێیوایه ئه‌و چه‌كداركردنه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی سونه بۆ شه‌ڕی قاعیده نه‌ك هه‌ر بۆ كورد وشیعه به‌ڵكو بۆ هه‌مو عێراق ده‌بێته موشكیله چونكه یه‌كێ له‌هه‌ره كێشه‌كانی عێراق میلیشیا و ه تا میلیشیاش هه‌بێ یاسا سه‌روه‌ر نابێ
له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان په‌رله‌مانی كوردستان رازی بوون به درێژكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 بۆ شه‌ش مانگی تر كه بوه مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان. ئێستاش ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له به‌رپرسانی كورد رایانگه‌یاند كه ره‌نگه له‌و واده‌یه‌ش جێبیه‌جێنه‌كرێت
رزگار عه‌لی – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به هاوڵاتی وت حكومه‌تی عێراقی رێكه‌وتوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وكورد به‌شێكه له‌و حكومه‌ته. «هه‌وه‌ها پێویسته حكومه‌تی عێراقی ئه‌من زه‌بت بكات هه‌رچه‌نده ئێمه رامان وابو ئه‌و جۆره هێزانه له پۆلیس وسوپا دروست بكرێن به‌ڵام ئه‌مانه ناوچه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن
نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێیان وایه ئه‌و كاره له ناچاریه‌وه بوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستكه‌وتی باشی هه‌بوه
راكان سه‌عید عه‌لی ئه‌ندامی لیستی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی «ئه‌و چه‌كدارانه به‌درێژایی ناوچه‌كانی موصل-تكریت-كه‌ركوك هه‌ن هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان هێزێكه ره‌سمی وه‌ك پۆلیس نه‌ك سه‌حوه ومیلیشیا ئه‌و كاره بگرێته‌خۆ هه‌رچه‌نده زیادكردنی پۆلیس نه‌یانتوانیوه ئاسایش به‌رقه‌راربكه‌ن
هه‌روه‌ها وتیشی «نازانم بۆ كورد ترسی له بونی هێزێك هه‌بێت له حه‌ویجه كه ئاسایشی به‌رو باشتر بردوه كه ده‌ستكه‌وتێكی عێراقییه وه‌ك بونی پێشمه‌رگه له سلێمانی دوا بڕیاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مریكا خۆی